
یاریگا-
زیاتر لە 9 مانگە نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی هیلالی سعودی بەهۆی بچڕانی بەستەرەی ئەژنۆیەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.
رۆژنامەی جەزیرەی سعودی لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەکات، مەحاڵە نێیمار بتوانێت بەشداری جامی سوپەر بکات، هەر بۆیە بەم نزیکانە ئەستێرە بەرازیلیەکە جارێکی دەگەڕێتەوە بەرازیل بەمەبەستی وەرگرتنی دواین چارەسەر.
ئەگەرچی نێیمار ماوەی چەندین مانگە گەڕاوەتە مەشقە تایبەتەکان بەڵام هێشتا ئامادە نیە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاکان.