Article
کوردستانگرنگترین

یانەی دهۆک بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە

test

یاریگا-

دوێنێ یەکشەممە دواین گەڕی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجامدرا و یانەی دهۆک ریزبەندی شەشەمی مسۆگەرکرد.

ئەمشەو ئیدارەی یانەی دهۆک بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:

” کارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆک دڵتەنگی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو نادادپەروەرییە یەک لەدوای یەکانەی کە یانەکە لە سەرەتای وەرزی تۆپی پێی 2023-2024 خولی ئەستێرەکانی عێراق دووچاری بووەتەوە، بەو پێیەی یەکەم نادادپەروەری بەرامبەر یانەکەمان کرا، وەرنەگرتنی ئەو پاڵپشتییە داراییە کە بڕەکەی چوار ملیار دیناری عێراقی بوو لە کاتێکدا بەڵێنمان پێ درابوو، ئەمەش وایکرد قەرزبکەین بۆ ئەوەی یانەیەکی باش دروستبکەین، بەمەش دهۆک بووە ڕکابەرێکی بەهێز بۆ یانەکانی پێشەوەی ریزبەندی، توانیمان ریزبەندی شەشەمی خولەک مسۆگەر بکەین، بلیتی گەیشتن بە پاڵەوانێتیە دەرەکییەکان وەربگرین.

” دوورخستنەوەی چوار یانەکەی هەرێم لە وەرگرتنی ئەو پاداشتە داراییەی حکومەتی فیدڕالی عێراقییەوە، خولەکەی لە دادپەروەری و بێلایەنی و شەفافیەت دوور خستەوە، سەرەڕای ئەوەش خۆمان ماندوو کرد و هەموو هەوڵێکماندا لە پێناو بەرەو پێشبکردنی خولەکە، نەمانویست ببینە رێگر لە بەردەم گەشەسەندنی یەکەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

” دوور لە نادادپەروەری و ستەمی ناوبژیوانی دژی یانەکە، ئێستا فیدراسیۆن جارێکی دیکە دەیەوێت بڕیارێکی دیکەی نادادپەروەرانە بسەپێنێت بەسەر یانەی دهۆکدا، یاری پلەی ئۆف لە نێو یاریگای رکابەردا ئەنجامبدات، لە کاتێکدا پێشتر کارگێڕی یانەکە نامەیەکی فەرمی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردبوو، تاوەکو یاری پلەی ئۆف بە شێوەی هاتن و چوون ئەنجامبدرێت، یان بە یارییەک لە یاریگایەکی بێ لایەن بەڕێوەبچێت لە پارێزگایەک کە تایبەت نەبێت بەهیچ کام لە هەردوو یانەکە. بڕیارێکی نالۆژیکیە یانەکەی ئێمە بڕی 400 کم ببڕێت تاوەکو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یارییەک ئەنجامبدات دوور لە هاندەرانی، ئێمەش بیری هاندەرانی خۆمان دەکات، ئایا یانەی بەرامبەر رازی دەبێت یارییەکە لە یاریگای دهۆک ئەنجامبدرێت؟، بەدڵنیاییەوە رەتیدەکەنەوە.

” بۆیە لێرەوە و لەم بەیاننامەیەدا داوا لە فیدراسیۆن دەکەین بڕیارێکی دروست بدەن، تاوەکو مافی هەموو یانەکان بپارێزرێت، دوور لەوەی مافی یانەیەک بەسەر یانەیەکی دیکەدا بسەپێنرێت، چونکە هەموو یانەکان بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان گەیشتوون بەو ئاستە، ئەگەر فیدراسیۆن سوور بن لەسەر بڕیاری یارییەکە لە هەمان یاریگادا، ئیدارەی یانەکەمان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات بۆ بڕیاردان لەسەر یاریکردن یان کشانەوە لە یاریی پلەی ئۆف.

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button