ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گرێبەستە سەیروسەمەرەکەی نێوان ریاڵ مەدرید و ناپۆلی بۆ رافا مارین

دوێنێ راگەیەندرا رافا مارین بەرگریکاری لاوی ریاڵ مەدرید پەیوەندی دەکات بە ناپۆلی ئیتاڵییەوە. ئەمڕۆش کۆمەڵێک ووردەکاری سەیری گرێبەستەکەی ئاشکرا بوو.

رافا دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە و پارساڵ بە خواستن بۆ ئالاڤێس یاری کرد. ئاستە بەرزەکەی بووە هۆکاری ئەوەی یانەیەکی دەرەوەی ئیسپانیا گرنگی پێبدات و ریاڵ مەدریدیش قازانجێکی دارایی باش بکات لە فرۆشتنی دا.

ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆ لە نێوان مەدرید و ناپۆلی هەیە لەسەر چۆنیەتی رێککەوتن لەسەر فرۆشتنی، چونکە مێرەنگی سوور بوو لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەی هەبێت. سەرەنجام بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ بەم جۆرە رێککەوتوون

 

    • ناپۆلی 12 ملیۆن یۆرۆ دەدات بە ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی رافا مارین
    • ریاڵ مەدرید مافی دووبارە کڕینەوەی ئەو یاریزانەی هەیە لە 2026 بە 25 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام ئەگەر لە 2027 داوای گەڕاندنەوەی کرد ئەوا دەبێت 35 ملیۆن یۆرۆ بدات.
    • لە 2025دا (هاوینی داهاتوو)، ئەگەر ناپۆلی بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بدات بە ریاڵ مەدرید، ئەوا بڕە پارەی کڕینەوەی ئەو یاریزانە دوو هێند دەبێت. واتە لە 2026 دەبێت بە 50 ملیۆن و لە 2027 دەبێت بە 70 ملیۆن.

ریاڵ مەدرید دوای فرۆشتنی مارین  و رۆیشتنی ناچۆ، ئێستا یانەکە تەنها سێ بەرگریکاری هەیە  و بەدوای دڵی بەرگرییەکی دیکەدا دەگەڕێت. زۆربەی هەواڵەکانیش کۆکن لەسەر ئەوەی لێنی یۆرۆی بەرگریکاری لیل دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button