Article
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

نەسڕ هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکات بۆ یاریزانێکی بیانی یانەکەی دێتە پێشەوە

test

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێ دەستبەرادی یەکێک لە یاریزانە بیانییەکانی بێت و ئامادەیە بۆ ئەو مەبەستە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە بۆی دێنە پێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس رودی گالێتی لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، لە یانەیەکی تورکیەوە ئۆفەر پێشکەشی ئالێکس تێلێسی بەڕازیلی کراوە، ئەگەرچی هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە لەلایەن ناوبراوەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت رازیی بێت بە قبوڵکردنی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە.

گالێتی ئاشکرایشی کردووە کە لە باری رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئالێکس، ئەوا هەردوو یانە دەکەونە دانوستانەوە بۆ یەکلاکردنەوەی مامەڵەکە. لای خۆشیانەوە لایەنی سعودی کراوەن بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی چەپ، بە مەرجێ دەستەوارەیەکی قایلکەریان پێشکەش بکرێت.

تێلێسی 31 ساڵ کە ئەزموونی دوو وەرز یاریکردنی هەیە لە خولی تورکیا لەگەڵ گالاتەسەڕای لە 2014-2016، هاوینی رابردوو دوای سێ ساڵ یاریکرد بۆ مانچێستەر یونایتد گواسترایەوە بۆ یانەی نەسڕ.

وەرزی رابردوو لە 27 یاریدا لە خولی سعودی توانی 2 گۆڵ و 4 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button