
ڤارگاس بارناباس ئەو یاریزانەی هەنگاریا بوو کە نزیک بوو لەوەی لەنێو یاریگا گیان لەدەست بدات لە میانەی یارییەکانی یۆرۆ، هاوسەرەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاووە
ڤارگاس لە دیمەنێکی یاری نێوان هەنگاریا و سکۆتلەندا بە خراپی ئازار بە سەری کەوت و لە هۆش خۆی چوو. دواتر یەکێتی تۆپی پێی هەنگاریا رایگەیاند لە نەخۆشخانە دۆخی بەرەو باشترچووە و هاتووەتەوە هۆش خۆی بەڵام چەند ئێسکێکی کەلەی سەری شکاوە.
هاوسەری ڤارگاس لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە
سوپاس بۆ پەیامە پشتیوانی و دەربڕینی خۆشەویستیتان. ڤارگاس نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە بەڵام باشە و تەنها پێویستی بە پشووە.