
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی زنجیرەی بەهێزکردنی ریزەکانی بە بەهرەمەندەكان دەستیپێکردووە ئه‌مه‌ش بەمەبەستی دروستکردنی تیپێکی به‌هێز بۆ داهاتوو.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنا تواناكانی ئۆسکار مەدینای به‌هره‌مه‌ندی یانه‌ی کۆرنیای بەدەستهێنا.
💎El Barça pesca en el Cornellà un centrocampista de gran futuro:
▪️ Óscar Medina
▪️Mediocentro o interior de 14 años
▪️Reforzará al Cadete B✍️ @jaumemarcet https://t.co/GM9UrsY5ad
— Diario SPORT (@sport) June 19, 2024
مەدینە تەمەنی تەنها 14 ساڵە، بەڵام رۆژنامەكانی کەتەلۆنیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له داهاتوو ده‌بێته یاریزانێکی گه‌وره له هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەدینە بە کوالیتی پاسەکانی و فشارە جیاوازەکانی جیادەکرێتەوە، هەروەها یاریزانێکی چه‌قی سەرسوڕهێنەرە کە گواستنەوەی بۆ تیپی لاوانی بارسا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو وا دەکات بۆ تیپی یەکەم ئامادەدەبێت.
كارگێری بارسێڵۆنا لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی سێ یاریزانی تازەپێگەیشتووی ئیسپانیۆل بۆ پاڵپشتیکردنی تیپی لاوان.
سێ یاریزانەکەش، چاڤی میرانجێڵس لەدایکبووی ساڵی 2009 و ئونای پاڵمۆن و پێری ڤیلاکۆرتای لەدایکبووی ساڵی 2010، ئەمەش بە مەبەستی بەهێزکردنی ریزی لاوانی یانه‌كه.
یانە کەتەلۆنییەکە ئامانجی ئەوەیە بەهرەمەندەكان كۆبكاته‌وه، بەمەبەستی پێکهێنانی تیپێکی باش لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ دووبارەکردنەوەی ئەزموونی پیپ گواردیۆلا، کە ژمارەیەک بەهرەمەندی لاماسیای بۆ تیپی یەکەم سه‌رخست لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 ژماره‌یه‌ك نازناوی به‌ده‌ستهێنا بووه تیپێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاستی جیهان.