
یاریگا-
بەگوێرەی هەندێ لە سەرچاوە عێراقیەکان، عەلی جاسم یاریزانی یانەی قوەی جەویە دوو گرێبەستی لە یانەکانی ئەوڕوپا پێگەیشتووە.
یانەی کۆمۆی ئیتاڵی کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ سیریا ئەی ئامادەیی خۆی نیشانداوە گرێبەست لەگەڵ عەلی جاسم واژۆبکات، بەڵام پێگەی فەرمی یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراقی دەڵێت کارگێڕی یانەی کارەبا بەم گرێبەستە رازی نابن چونکە بڕەکەی زۆر کەمە، هەمان پێگە لە سەر زاری رۆژنامەی ئەستۆدیۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راگەیاندووە کەوا ریال بێتسی ئیسپانی گرێبەستێکی باشیان پێشکەشی یاریزانی ناوبراو کردووە بڕی گرێبەستەکەش لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی زیاترە بۆیە پێدەچێت کارگێڕی کارەبا رازی بن و تەنها رەزامەند بوونی عەلی دەمێنێت.
عەلی جاسم وەرزی رابردوو دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەنتاڵیا سپۆری تورکی کە تەنها سێ رۆژ لەگەڵیان بوو، بەشێوەی خواستن لە کارەباوە چووە ریزی قوەی جەویە، بۆیە هەر گرێبەستێک بۆ ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی عێراق بێت یانەی کارەبا بڕیاری لە سەر دەدات نەک جەویە.