فه‌ره‌نساکێ باشترینە؟گرنگترین

وادەی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 راگەیاندرا

ئەمساڵ بۆیەکەمجار دوو خەڵاتی نوێ دابەش دەکرێن

یاریگا –

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فڕەنسی وادەی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 دابەش دەکرێت.

گۆڤارە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، ئەمساڵ بۆیەکەمجار خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دابەش دەکەن و بە کۆی گشتی ژمارەی خەڵاتەکانی رێوڕەسمی باڵۆن دۆر دەبێتە 10 خەڵات.

خەڵاتەکانی ئەمساڵ بریتی دەبن لە (باشترین یاریزان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، باشترین راهێنەری جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، باشترین یانەی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان، خەڵاتی جێرد مولەر بۆ باشترین گۆڵکار، خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز، خەڵاتی سوکراتس بۆ کاری مرۆیی).

گۆڤارە فڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە (4ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) لیستی بەربژێرانی خەڵاتەکان رادەگەیەنرێت و رۆژی دووشەممە (28ـی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەمی 2024) رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024 لە پاریس بەڕێوە دەچێت.

ئەمساڵ بۆیەکەمجار گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سەرپەرشتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەکات، کە پێشتریش گۆڤارە فڕەنسییەکە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان چەند ساڵێک سەرپەرشتی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵیان کرد، بەڵام دواتر لەیەکتری جیابوونەوە.

ساڵی رابردوو لیۆنێل مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا و بووە تاکە یاریزان لەسەر ئاستی جیهان بۆ جاری هەشتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button