
یاریگا –
لوکا مۆدریچی کڕواتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نوێکردەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت دی مازیۆ بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی رادەگەیەندرێت.
Luka #Modric ha già firmato il rinnovo di contratto di un anno con il @realmadrid. Settimana prossima l’ufficialità @SkySport
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 1, 2024
گرێبەستەکەی لوکا لەگەڵ مێرێنگی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکراوەتەوە و ئەستێرە کڕواتییەکە تا هاوینی 2025 لە ریال مەدرید درێژە بە یاریکردنی دەدات.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، مۆدریچیش دەیەوێت رێچکەی تۆنی کرووس بگرێتەبەر و هەر لەگەڵ ریال مەدرید واز لە یاریکردن بهێنێت.
بۆیە پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو کۆتا وەرزی کاروانی وەرزشی لوکا بێت و لە هاوینی داهاتوو بەشێوەی یەکجاری ماڵئاوایی لە یاری تۆپی پێ دەکات.
𝐔𝐋𝐓𝐈𝐌𝐀 𝐇𝐎𝐑𝐀 | ¡LUKA MODRIC RENUEVA CON EL REAL MADRID!
La leyenda croata ya ha firmado el nuevo contrato con el Real Madrid.
Con la regla del club de jugadores con más de 30 años, firma por una temporada.
La idea de Luka Modric es de retirarse en el Real… pic.twitter.com/KI1vfMnVsg
— Penalty (@PenaltyInfo_) June 1, 2024