Article
عێراق

پێنج ڕاهێنەر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستیان لەکار کێشایەوە

test

لە ڕووداوێکی دەگمەن و چاوەڕوان نەکراودا 5 ڕاهێنەر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشی یانەکانیان کردووە و ئەمڕۆش بڕیاری کۆتایی لە بارەی چارەنوسی بەشێکیانەوە دەدرێت.

دوای تەواو بوونی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، 5 ڕاهێنەر دوای شکستەکانیان وازیان لە ئەرکەکانیان هێناوە، ئەیوب ئەدیشۆ ڕاهێنەری یانەی قوەی جەویە دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی نەورۆز دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردوو و لە هەمان کاتیشدا ئەستێرەی یانەکە ئیبراهیم بایش ڕۆیشتنی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند، دوای یەکسان بوونی لەگەڵ یانەی کەربەلا و خراپی چەند ئەنجامێکی لە ڕابردوودا، باسم قاسم ڕاهێنەری یانەی نەفتی بەغداد بەفەرمی دەستی لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە کشاندۆتەوە.

یانەی نەفتی ناوەڕاست یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەستهێنا بەرامبەر یانەی تەڵەبە، ئەمەش وای لە ئەحمەد سەڵاحی ڕاهێنەری یانەی تەڵەبە کرد دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات و ئەمڕۆش بڕیاری کۆتایی لە چارەنوسی ڕاهێنەری ناوبراوەوە دەدرێت، عەباس عوبێد ڕاهێنەری یانەی ئەمانەی بەغداد دوای یەکسان بوونیان لەگەڵ یانەی کەرخ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی کارگێڕی یانەکەی کردووە و بارودۆخی تیپەکە لەو پەڕی خراپیە و بە 23 خاڵ له خانەی نۆزدەم و پێش کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

لوئەی سەڵاح ڕاهێنەری یانەی کارەبا بۆ دووەم جار لەم وەرزە داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردووە لە کارگێڕانی تیپەکە دوای یەکسان بوونی لەگەڵ یانەی دهۆک، بارودۆخی یانەی کارەبا تەواو ڕووەو خراپیە تایبەت لەو کاتەوەی لەیاری پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا کرانە دەرەوە و لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاقیش بە 34 خاڵ لە خانەی سێزدەم دێن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button