
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەواڵی وازهێنانی تۆنی کرۆسی لە یاریکردن پشتراستکردەوە.
لە هەواڵێکی شۆکهێنەردا بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید، تۆنی کرۆس بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و پاش یارییەکانی یۆرۆ بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی
ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت تۆنی کرۆس بڕیاریداوە کۆتایی بە کاروانی پیشەگەریی یاریکردنی خۆی بهێنێت.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت سوپاسگوزاری و خۆشەویستی خۆی بۆ تۆنی کرۆس دەرببڕێت کە وەک یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی یانەکەمان و جیهان ناوی دەچێتە .مێژووەوە
تۆنی کرۆس لە 2014دا گەیشتە یانەکەمان و یاریزانێکی گرنگی یەکێک لە سەرکەوتووترین سەردەمەکانی 112 ساڵەی مێژووی ریاڵ مەدرید بوو. لە ماوەی 10 وەرز یاریکردنیدا، 22 ناسناوی بردووەتەوە و 463 یاری ئەنجامداوە. ناسناوەکان: 4 خولی پاڵەوانەکان، 5 جامی جیهانی یانەکان، 4 سوپەری ئەورووپی، 4 لالیگا، 1 جامی شا و 4 سوپەری ئەورووپی.
کرۆس جگە لە مەدرید، هاوکات براوەی جامی جیهانی 2014 بوو، لەگەڵ بایەرن ناسناوێکی چامپیۆنزلیگ، 1 سوپەری ئەورووپا و 3 بۆندزلیگای بردووەتەوە.
لەسەر ئاستی تاکە کەسی، سێ جار لە پێکهاتەی نموونەیی ساڵ و جارێک باشترین یاریسازی ساڵ و هەروەها باشترین یاریزانی جامی جیهانی خوار 17 ساڵان لە 2007 دەستنیشانکراوە.
کرۆس بۆ هەمیشە لە دڵی سەرجەم مەدریدیستایاکان دەمێنێتەوە بەهۆی یاریکردنە باڵاکەی و بەخشینی هەموو شتێک بە درێسی یانەکەمان. ئەو نموونەی باڵای بەهاکانی ریاڵ مەدریدە. فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریاڵ مەدرید وتوویەتی “کرۆس یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی ریاڵ مەدرید و ئەم یانەیە هەمیشە ماڵی ئەو دەبێت. ریاڵ مەدرید هیوای بەختێکی باش بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت لە قۆناغی داهاتوودا.