Article
ئینگلتەراگرنگترین

دوو کڕیاری پرێمەرلیگ لە ئەمرابات هاتوونەتە پێش

test

یاریگا –

هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نیە بۆ هێشتنەوەی سوفیان ئامرابات لە مانچێستەر یونایتد و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە یانەکە دەڕوات.

یاریزانە مەغریبیەکە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو بە خواستن لە یانەی فیورێنتینای ئیتاڵیەوە ڕوویکردە مان یو بۆ ماوەی وەرزی 2023/22، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە قایلکردنی یانە ئینگلیزیەکە بۆ کردنی گرێبەستەکەی بە هەمیشەیی.

بەڵام وا دیارە پرێمەرلیگ بۆ ئەو کۆتایی نەهاتووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فوڵهام و کریستاڵ پاڵاس دەیانەوێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانە 27 ساڵانەکە واژۆ بکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەوە ئاشکرا کرا کە فیورێنتینا نیگەرانە لە کەمی بەشداریپێکردنی سوفیان لەلایەن ئێریک تێن هاخەوە بەوەی کە کاریگەری کردووەتە سەر نرخی ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەکان.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button