
پاولۆ فۆنێسکا لە ئێستادا بژاردەی یەکەمی ئەیسی میلانە بۆ ئەوەی جێگەی ستیفانۆ پیۆلی بگرێتەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی بەدڵنیاییەوە پیۆلی لە هاوینی ئەمساڵدا بەڕێدەکرێت و ماوەی چەند مانگێکە میلان بەدوای راهێنەرێکی تازەدا دەگەڕێت.
لەو ماوەیەدا تاوتوێی هەریەک لە جولین لۆپیتیگی، رۆبێرتۆ دی زێربی، مارک ڤان بۆمێل و سێرجیۆ کۆنسیساو کراوە بەڵام گازیتا و توتۆ مێرکاتۆ دەڵێن پاوڵۆ فۆنسێکا ئێستا بژاردەی یەکەمی ئەو یانەیە.
فۆنسێکا لە ئێستادا راهێنەری لیلی فەڕەنسییە و لە پلەی سێهەمی خولەکەدان، هەروەها توانی لیل بگەیەنێتە چارەگی کۆتایی کۆنفرانس لیگی ئەورووپا. میلان ئەو راهێنەری هەڵبژاردووە چونکە شارەزایی لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا هەیە و پێیان وایە توانای ئەوەی هەیە لە یەک کاتدا رکابەریی لەسەر چەند ناسناوێک بکات.