
ڕەنگە وەرزی داهاتوو لە یانەی ئیتحادی سعودی ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێڕاق ببینرێت کە بە گوێرەی میدیاکانی عێڕاق لەلایەن یانەکەوە ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی گرێبەستەکە دەکرێت.
پێگەی فیفا سپۆرتی عێڕاقی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئیتحادی سعودی دەیەوێت گرێبەستێکی گرانبەها کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دیناری عێڕاقی پێشکەش بە یاریزانی ئێستای یانەی قوەی جەوی عەلی جاسم بکات بۆ ئەوەی لە پاڵ کەریم بێنزێمای هێرشبەر یاری بکات، عەلی بە هۆی تەمەنە بچوکەکەی و ئاستە بەرزەکەی لە ڕیزی هەڵبژاردەی لاوان و هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و پێشکەوتووانی عێڕاق یاری دەکات و سەرنجی یانەکانی دەرەوەی عێڕاقی بۆ خۆی ڕاکێشاوە بە مەش یاریزانەکە ئەستەمە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ببینرێت، عەلی جاسم ئێستا بە هۆی پێکانەوە لەگەڵ یانەکەی دابڕاوە و هۆکارێکی سەرەکی بووە کە یانەی قوەی جەوی بەرەو سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ببات.
عەلی هاوینی ڕابردوو لە سەر داوای نوری شاهینی ڕاهێنەر لە یانەی کارەباوە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەنتاڵیا سپۆری تورکی واژۆکرد، بەڵام دوای تەنیا سێ ڕۆژ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و گەڕایەوە عێڕاق و دواتر گرێبەستی یانەی قوەی جەویەی واژۆکرد.