Article
عێراقکوردستانگرنگترین

کوردێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا

test

کەمێک لە مەوبەر محەمەد ناسڕ بەڕێوەبەری هەڵبژاردەکانی عێڕاق ڕایگەیاند کەوا کاروباری یاسایی یاریزانێکی یانەی ڤیکتۆریا کۆڵنی ئەڵمانی تەواو بووە و بەمزووانە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێڕاقەوە دەکات.

ئاریان ئەمین یاریزانی کورد کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی دەربەندیخانە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە بە فەرمی بانگهێشتکرا بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق، محەمەد ناسڕ ڕاشیگەیاند کەوا یاریزانی ناوبراو لە کەمپی مەش و ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە ئامادەبێت کە بڕیارە لە شاری بەغداد بکرێتەوە، ئاریان برای یاریزانی هەڵبژدەی پێشکەوتووانی عێڕاق یوسف ئەمینە و تەمەنی تەنیا 17 ساڵە کە لە یانەی ڤیکتۆریا کۆڵنی ئەڵمانی یاری دەکات.

ئەم یاریزانە لە کاتێکدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق دەکرێت کە ئێستا کۆمەڵێک یاریزانی تری عێڕاقی کە لە دەرەوەی عێڕاق یاری دەکەن   لە ژێر چاودێری عیماد محەمەدی ڕاهێنەرێ هەڵبژاردەکەن بۆ ئەوەی ڕیزەکانی بەهێزتر بکات و داهاتوویەکی باش دروست بکەن تایبەت بۆ هەڵبژاردەی پێشکەوتووان کە ئەمەش تەواوکەری بەرنامە و پلانەکانی عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button