Loading advertisement...
ئیسپانیاگرنگترین

بریکارەکەی لێڤاندۆڤسکی چارەنووسی ئەو یاریزانەی یەکلاکردەوە

رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی گۆڵکاری بارسێلۆنا بە رێژەی 100٪ وەرزی داهاتوو لە یانەکە دەمێنێتەوە، ئەمەش بە گووتەی بریکاری ئەو یاریزانە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو رەنگە لێڤا لە بارسێلۆنا بڕوات و یانەکەش دەیەوێت ئەو یاریزانە بەڕێبکات ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی و موچە بەرزەکەی.

پینی زەهاڤی بریکاری لێڤا بۆ موندۆ دیپۆرتیڤۆ لەوبارەیەوە وتی

 هیچ راستییەکی نیە. لێڤاندۆڤێسکی بەدڵنیاییەوە لە بارسێلۆنا دەمێنیتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی تەواوبکات کە بۆ چوار وەرزە.

گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لە مانگی هەشتدا تەمەنی دەگاتە 36 ساڵ و ئەگەر وەرزی داهاتوو لە بارسا بمێنیتەوە، یانەکە دەبێت تەنها بۆ وەرزی داهاتوو بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێبدات.

رۆبێرتۆ لەم وەرزەدا بە کۆی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەشداری 40 یاری کرد بەڵام تەنها 20 گۆڵی تۆمارکرد.

Back to top button