
ئەمڕۆ لە بەشێک لە یاریگاکانی ئیتاڵیا، جیاواز لە رەوتی ئاسایی خۆی، یاریزانان بە ناوی دایکییان لەسەر درێسەکانیانەوە هاتنە نێو یاریگا.
لە ئیتاڵیا ساڵانە 12-5 رۆژی دایکانە و لە خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش ئەیسی میلان و پێنج یانەی دیکە بڕیاریاندا کە یاریزانەکان بە ناوی دایکییانەوە یاخود بنەماڵەکەیەوە دەربکەون لە یارییەکاندا . ئەمەش بەمەبەستی رێزگرتن و بەرز راگرتنی ئەرکی دایکان .
لە ساڵی 2022 ـەوە دادگای ئیتاڵیا بڕیاریداوە کە هەموو کەسێک ئازادە لەوەی هەڵگری ناوی دایکی دەبێت یاخود باوکیی بەڵام یاساکە نەبووە هۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەربڵاو دانیشتوانی ئیتاڵیا ناوی دایکییان هەڵبگرن.
A tribute to mums everywhere 🫶#MilanCagliari #SempreMilan #MothersDay #FestaDellaMamma pic.twitter.com/pT7SVgmQeS
— AC Milan (@acmilan) May 11, 2024