Article
ئه‌ڵمانیاگرنگترینیاریگا

وێستگەی داهاتووی رۆیس ئاشکرا کرا

test

یاریگا –

سەرچاوەیەک وێستگەی داهاتووی مارکۆ رۆیس ئاشکرا دەکات و لەو بارەیەوە نهێنیەک دەدرکێنێت.

رۆیس ماوەی 12 ساڵە لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆندە و وەک یەکێک لە رەمزی یانەکە تەماشا دەکرێت. شەوی رابردوویش توانیان لەسەر حیسابی پاریس سان جێرمان خۆیان بگەیەننەوە فیناڵی چامپیۆنزلیگ هاوشێوەی وەرزی 2012/13.

سەمیر نەسری، یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی ئارسیناڵ و مان سیتی، لە لێدوانێکیدا بۆ +Canal رایگەیاند کە ئەم هاوینە رۆیس وەک یاریزانی ئازاد روو دەکاتە خولی ئەمریکی.

نەسری ئەوەشی درکاند کە رۆیس لە بارەی ئەگەرەکانی خولی ئەمریکری قسەی لەگەڵ کردووە و گفتوگۆیش لەو بارەیەوە ئەنجام دراوە.

ناوەڕاستکارە ئەڵما نییەکە 426 یاری بۆ دۆرتمۆند ئەنجام داوە. توانیویەتی 169 گۆڵ تۆمار بکات و 130 گۆڵیش دروست بکات.

جگە لە خولی ئەمریکی، سەرچاوەکان بەبێ ئەوەی ناوی خولەکانی دیکە بهێنن، دەوترێت بۆ هەمان مەبەست پەیوەندیان بە یاریزانە 34 ساڵانەکەوە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button