ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا دەیەوێت ئۆلمۆ بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت ئۆلمۆ یاریزانی ئیسپانی لە بۆندزلیگاوە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام دەبێت یانە کەتەلۆنییەکە لەپێناوی یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە شەڕ لەگەڵ کات بکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت دانی ئۆلمۆ یاریزانی ئیسپانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بباتە ریزەکانی، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزی یانەی بارسێلۆنا مانگی رابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆلمۆ دەتسی بە گفتوگۆ کردووە و نیازی یانەکەی بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە راگەیاندووە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆلمۆ لە لایپزیگ 60 ملیۆن یۆرۆیە، بارساش ئامادەیە ئەو پارەیە بدات، بەڵام بەندی نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی تاوەکو رۆژی 15ـی یۆنیۆ/تەممووز چالاک دەبێت و لەو رێکەوتە بەدواوە بەندەکە بەردەست نابێت.

ئۆلمۆ (26 ساڵان) کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، لە باڵەکان و دواوەی هێرشبەر یاریی دەکات، لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 25 یاری 8 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button