Article
عێراقکوردستان

ئەم وەرزە بۆ یاریزانێکی یانەی دهۆک کۆتایی هات

test

ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ یاریزانێکی یانەی دهۆک کۆتایی هات و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

هەرێم تەحسین بەرگریکاری یانەی دهۆک دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا لە کاتی یاری لە شانیدا تووشی پێکان هات، نزیکەی مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە و پزیشکەکان لە هەوڵدابوون بەبێ نەشتەرگەری چارەسەری بۆبکەن، بەڵام کەمێک لە مەوبەر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی هەرێم ڕایگەیاند کەوا بە هۆی پچڕانی بەستەرەکانی شانی پێویستی بە نەشتەرگەریە و ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هات، هەرێم نوسیویەتی :

جگە لە خۆم کەس نازانێت کە پێڵاوەکانم ئازارم دەدەن،
خودا هەرگیز ئەو کەسانە تەنیا ناکات کە لە ناخۆشیدا سوپاسگوزاری ئەون لە دڵەوە،
ئەم وەرزە کۆتایی هات بۆ من بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی شانم هەوڵی گەڕانەوەم بەبێ نەشتەرگەری بێ سوود بوو
لە چەند ڕۆژی داهاتوو نەشتەرگەری ئەنجام دەدەم داواکارم لە خودای گەورە هاوپیشەکانم بە دوور بگرێ لە پێکان.

 

هەرێم تەحسین ماوەی دوو وەرزە لەگەڵ یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەشدارە و جێگای متمانەی هاندەران و سەرجەم ئەو ڕاهێنەرانە بووە کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی دهۆکیان کردووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button