یاریگا –
لیڤەرپوول وەرزێکی نابەدلێ بەڕێکرد کاتێک لە کۆی سەرجەم نازناوە گەورە و جیاوازەکان توانیان تەنها جامی کاراباو ببەنەوە.
ڕێدز تەنانەت لە پریمەرلیگیش نەیتوانی تا کۆتا هەفتەکان وەک پاڵێوراو خۆی ڕابگرێت و گۆڕەپانی کێبڕکێکەی بۆ مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ چۆڵکرد. لە یۆرۆپالیگیش دۆخی باشتر نەبوو، هەر لە چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ئەتاڵەنتا کرانەدەرەوە.
لەنێو ئەم وەررزی نەهاتەدا, موحەمەد سەڵاحی میسڕی بەردەوام بوو لە لە دووبارەکردنەوە، بەڵکو سێبارەکردنەوەی ئاستە تاکەکەسییەکانی خۆی لە پریمەرلیگ. ئەمشەو بەرانبەر تۆتنهام بە گۆڵ و ئەسیستێک ریکۆردێکی ناوازەی تۆمار کرد.
سەڵاح بۆ سێیەم وەرزی لە دوای یەک توانی +10 بەشداریی لە گۆڵکردندا بکات.
ئەم وەرزە تا ئێستا هێرشبەرە 31 ساڵانەکە توانیویەتی 18 گۆڵ بکات و 10 گۆڵیش بۆ هاوتیمەکانی دروست بکات. بەوەش بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولەکەدا سێ ساڵی بە دوای یەک ئەو کارە بکات.
3 – Mo Salah is the first player in Premier League history to score 10+ goals and provide 10+ assists in three consecutive seasons. He is also only the second player to tally 10+ in both in five separate seasons in the competition overall, after Wayne Rooney. Permanent. pic.twitter.com/yNOUVMo6Nr
— OptaJoe (@OptaJoe) May 5, 2024
لیڤەرپوول توانی 4-2 یارییەکە بباتەوە. بەڵام جگە لە نمایشێکی تۆپی پێ، پێناچێت هیوایەکیان بداتێ لە گەڕانەوە بۆ کێبڕکێکرنی نازناوەکە. بەوپێیەی ئێستا لە پلەی سێیەمن بە جیاوازیی چوار خاڵ لە مان سیتی و پێنج خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگ.