
یاریگا–
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی بە بردنەوەی لە دێنئس شاپۆڤالۆڤ بووە پاڵەوانی ماستەرزی هەزار خاڵی پاریس.
جۆکۆڤیچ لە یاری کۆتایی ماستەرزی پاریس رووبەڕووی دێنیس شاپۆڤالۆڤ تێنسزانی کەنەدی بوەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە و ببێتە پاڵەوان، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سێ و شەش چوار بوون.
بەم شێوەیە جۆکۆ توانی پێنجەم ناسناوی ماستەرزی پاریس و 34ـەمین ناسناوی ماستەرز بەدەست بێنێت.