Article
ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆپالیگ

کڵۆپ ریمۆنتادای بارسێلۆنا بەبیر یاریزانان دەهێنێتەوە

ئەمشەو دەبێتە میوانی ئاتڵانتا

test

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول داوا لە یاریزانانی دەکات، رۆحیەتی بردنەوەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوە بەرامبەر ئاتڵانتا بەکاربهێنن.

پێنج ساڵ بەر لە ئێستا، لیڤەرپوول لەیاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریمۆنتادای بەسەر بارسادا کرد و بە ئەنجامی 4-3 لە بارسای بردەوە.

ئێستا لیڤەرپوول لە دۆخێکی هاوشێوەدایە، کاتێک لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاتڵانتا دەبێتەوە، کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی 0-3 شکستیهێنا.

بیرمە لە ساڵی 2019 گوتم، ئەگەر شکستبهێنین، با بەجوانترین شێوەی شکستبهێنین، ئێستا دیمەنەکە بە هەمان شێوە دەبینم.

لە دوای یاریی ئەمشەویان، جارێکی دیکە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ دەستپێدەکەنەوە و یەکشەممە بەرامبەر فولهام یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button