Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بۆیەکەمجار تەکنەلۆژیای ئۆفساید بەکار دەهێنرێت

یاریگا –

وەرزی ‎داهاتوو تەكنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیكی لە یارییەکانی پرێمەرلیگ بۆیەکەمجار كاری پێدەكرێت.
ئەمڕۆ یانەکانی پرێمەرلیگ دەنگیان لەسەر جێبەجێکردن و پەیڕەوکردنی تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی دا، بەفەرمی جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیایەکە بۆ هەژمارکردنی بڕیاری ئۆفساید لە یارییەکانی پرێمەرلیگ جێبەجێکرا، یانەکانی خولەکە بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندییان دا.
کۆمەڵەی پرێمەرلیگ لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە ‘ئەم سیستەمە خێرایی و دادپەروەری زیاتر دەهێنێتە ئاراوە، بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا هەوڵدەدەرێت هەڵەکان ناوبژیوانان کەم بکرێتەوە و کۆنتڕۆڵ بکرێت’.
بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە، لەکاتی بڕیاردان لەبارەی ئۆفساید لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکانەوە، خوودکارانە بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا هەر بەشێکی یاریزانی تیپی بەرامبەر لەگەڵ بەشەکانی جەستەی دوایین بەرگریکاری تیپەکەی دیکە بەراورد دەکات و بە خێراترین و وردترین شێوە بڕیارە دروستەکە بە ناوبژیوان دەدات.

ئەمە یەکەمجار نییە لە پرێمەرلیگ دەستپێشخەریی بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا، پێشتریش پرێمەرلیگ یەکەم خول بوو تەکنەلۆژیای گۆڵی بەکارهێنا.

Back to top button