Article
ئینگلتەراگرنگترین

ئەو هەلەی مانچێستەر بە لاوەکانی داوە خەیاڵییە لە چاو یانەکانیتر!

test

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەلێکی گەورەی بۆ لاوەکانی ڕەخساندووە و بە جۆرێک بەشداری پێ کردوون، بەراورد بە یانەکانیتر، جیاوازییەکە خەیاڵییە.

بەگوێرەی داتایەک، مان یو نزیکەی سێ هێندەی هەر شەش یانەکەی سەرووی ریزبەندیی خولەکی زیاتری بە یاریزانە لاوەکانی داوە.

داتاکە دەڵێت، ئێریک تین هاگ 3,637 خولەک بەشداریی بە  یاریزانانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ کردووە.

هەر بە گوێرەی داتاکە، تەواوی شەش یانەکەی سەرووی ریزبەندی 1,245 خولەکیان بە یاریزانە لاوەکانیان داوە.

لە دوای مانچێستەر، نزیکترین رکابەر مانچێستەر سیتی هاوشاریەتی کە تەنها 698 خولەک بەشداری بە ژێر 20 ساڵانەکانی کردووە. ریزبەندییەکەیش بەم جۆرەیە:

  • مانچێستەر یونایتد 3,637 خولەک
  • مانچێستەر سیتی 1,245
  • ئەستۆن ڤیلا 360 خولەک
  • لیڤەرپوول 117 خولەک
  • تۆتنهام 56 خولەک
  • ئارسیناڵ 14 خولەک

دیارترین یاریزانە لاوەکانی مان یو کە بە باشی خۆیان سەلماندووە، ئالیخاندرۆ گارناچۆ، کۆبی ماینۆ و لیڵی کامبولایە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button