Article
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی مان سیتی داوایەکی لە یوفا هەیە تایبەست بە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

test

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە تەواوی ئامادەگییەکانیەوە رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بڕیارە سبەی شەو کاتژمێر ١٠ لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە میوانە قورسەکەی بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا لە پێگەی زە ئەتڵەتیک، بەرپرسانی یانە شاهانە داوا لە یوفا دەکەن کە داخۆ دەتوانن بنمیچی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دابخەن یاخود نا. ئەوەش بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی زیاتر پر لە دەنگی بەرز و ژاوەژاو.

جیا لەوەیش، ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوە دەکات کە جۆرە جووڵانەوە و هاندانێک دەستی پێ کردووە بەوەی دەبێت سەرجەم هاندەران سپی بپۆشن بۆ ئەو یارییە گرنگە. ئەو داواکارییەیشیان هەر لە مانگی رابردووەوە وەک هەڵمەتێک راگەیاندووە و هەندێک لە یاریزانەکانیش پاڵپشتی بیرۆکەکەیان کردووە و لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆیانەوە بانگەشەی بۆ دەکەن.

سانتیاگۆی نوێ دیمەن و دیزاینێکی ناوازەی هەیە بە جۆرێک، وەک یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی، دەتوانێت بنمیچەکەی دابخات و تەواوی یاریگاکە شێوەی هۆڵێکی داخراو لێ بکات.

تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە وەڵامی یوفا بۆ داخوازیی شاهانەکان چۆن دەبێت، بەڵام لە هەر بارێکدا بێت، وەک راگەیەندراوە چاوەڕوان دەکرێت سانتیاگۆ بێرنابیۆ یەکێک لە شەوە ئەفسووناوییەکانی پیشانی جیهان بدات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button