
یاریگا –
ناکۆکی نێوان کریستیانۆ vۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەستێرەی نهسڕی سعودی و یانهی یۆڤێنتۆس، چووەتە قۆناخی کۆتایی.
رۆناڵدۆ لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، داوای لە پارێزەرەکانی کردووه، داوای یاسایی لەسەر یۆڤێنتۆس تۆمار بکات داوای پێدانی 19 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە مووچەی دواخراو دهكات.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی یۆڤێنتۆس دەیەوێت ئەو مووچانه وەربگرێت، كه پێی نهدراوه هاوکات یانە ئیتاڵییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو نیازی پێدانی ئهو بڕه پارهی نییە و کریستیانۆ مافی ئەوەی نییە وەریبگرێت.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پارێزەران دۆسیەکەیان پێشکەش بە دەستەی دادوهران کردووە، رەنگە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بڕیاری ئەم دۆسیەیە دەربچێت و سەرەڕای ئەمەش یوڤێ پێداگری لەسەر بڕیاری خۆی دهكات ئاماژه بهوهدهكهن كه ئهوان هیچ كارێكی نایاسییان نهكردووه پێیان وایه تۆمەتەکانی کریستیانۆ بێ بنەمان.
یانهكه دهلێت: لە هاوینی 2021 كاتێك رۆناڵدۆ پهیوهندی به مانچێستەر یونایتد كرد، بەڵگەنامەیەکی واژۆ کردووه کە یۆڤێنتۆس هیچ قەرزاری یاریزانهكه نییە.