Article
ئیتاڵیاگرنگترین

میلان بڕیاری کۆتایی لەسەر پیۆلی دەدات

پێشبینی مانەوەی پیۆلی بۆ وەرزی داهاتووش دەکرێت

test

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت ستێفانۆ پیۆلی لە ئەیسی میلان بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی.

لەم وەرزەدا، میلان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لە دوورخستنەوەی دەکەن. بەڵام سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، میلان رای خۆی گۆڕیوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش پیۆلی لە پۆستەکەی بهێڵێتەوە.

سەرەڕای دەستپێکێکی خراپ لە سێریا ئەی، بەڵام ئێستا خۆی گەیاندووەتە پلەی دووەم بەڵام بە جیاوازی 14 خاڵ لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگ.

راهێنەری پێشووی لازیۆ و ئینتەر رۆڵێکی باڵای لە گواستنەوەی کریستیان پولیسیچ و یونس موسا، هەردوو یاریزانە ئەمریکییەکە بۆ میلان گێڕا. پولیسیچ وەرزێکی جیاواز لەگەڵ میلان بەڕێدەکات و لەکۆی 40 یاریدا، 12 گۆڵی کردووە.

شەممە میلان لە سان سیرۆ میوانداری لێچی دەکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button