Article
کوردستان

دەربەندیخان بەشداریکردنی لە خولەکانی لاوان و تازە پێگەیشتووان هەڵپەسارد

test

لە بڵاو کراوەیەکدا یانەی وەرزشی دەربەندیخان هەڵپەساردنی بە شداریکردنی لە دوو چالاکی لە خولەکانی کوردستان بۆ ئەم وەرزە ڕاگەیاند.

دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی دەربەندیخان بڕیاریاندا کەوا بەشداری خولی لاوانی کوردستان و خولی تازە پێگەیشتوانی کوردستان نەکەن، هۆکاری بەشدارینەکردنی یانەکە لەم خولانەدا وەک لە ڕوونکردنەوەی یانەکەدا هاتووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا یانەی دەربەندیخان تا ئێستا سوودێکی باشی لەم خولانە وەرنەگرتووە بۆ پێگەیاندنی یاریزان و نەیانتوانیوە ساڵانە دوو یاریزان سەربخەن بۆ تیپی پێشکەوتووان، لێک تێنەگەیشتنی دەستەی هونەری لە نێوان لاوان و تازەپێگەیشتووان هۆکارێکی تر بوو تاوەکو بەشداری خولەکان نەکەن و کێشەی زۆر بۆ هەر دوو تیپ دروست دەبوون لە هێنانە پێشەوە و سەرخستنی یاریزانان، یانەی دەربەندیخان لە بڕی ئەم دوو تیپە بڕیاریداوە بە دروستکردنی ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ بە دەستەیەکی هونەری لێهاتوو بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەرە بە یاریزانی لاو بدەن بۆ ئەوەی یانەکت سودێکی باشتر وەربگرێت لە دروستکردنی یاریزان بۆ وەرزەکانی داهاتوو لە خولەکانی کوردستان.

یانەی دەربەندیخان لە وەرزەکانی ڕابردوو بە شداری چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی دەکرد جگە لە پێشکەوتووان لە سەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوانیش بەڵام بێ ئەوەی ئەنجامێکی بەر چاو بە دەستبهێنێت کۆتایی بە خولەکان دەهێنا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button