
ئەمڕۆ شەممە 24\3\2024 چوار یاری لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە چوو.
یانەی سەید سادق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_2 لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ یەکسان بوو، گۆڵەکانی یانەی سیروانی نوێ یاریزان پەیام ئەحمەد و دیلان غەفووری گۆڵپارێز بە لێدانی سزا تۆماریکرد و گۆڵەکانی یانەی سەید سادق یاریزانان یادگار ئیبراهیم و سوهەیب تەها تۆماریانکرد، کۆی خالەکانی یانەی سەید سادق بوە 29 خال و هێشتا لە ناوچەی مەترسی دابەزیندایە و یانەی سیروانی نوێش خاەکانی بووە 37 خاڵ، لە پیرمام هەر دوو یانەی ئاڕاڕات و یانەی چوارقوڕنە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، یانەی ئاڕاڕات 28 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی پێش کۆتایی خولەکە دێت و یانەی چوارقوڕنەش 34 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم دێت.
یانەی ئاکرێ یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەی لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی 3_1 گۆڵ بردەوە و هاتە ڕیزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، گۆڵەکانی ئاکرێ هەریەک لە یاریزانان و عاید ئەنوەر دووگۆڵ و عەلی فایەق تۆمارکران و تاکە گۆڵی یانەی پێشمەرگەی هەولێریش یاریزان عەبدوڵا سەربەست تۆماریکرد، یانەی ئاکرێ بە 44 خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستانی گرتووە و یانەی پێشمەرگەی هەولێریش بە 42 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمدایە، یانەی سۆران بە 27 خاڵ لە کۆتایی ڕیزبەندی یانەکان مایەوە کاتێک لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2_1 بە یانەی دەربەندیخان دۆڕا، یانەی دەربەندیخانیش خاڵەکانی بووە 34 خاڵ و لە پلەی هەشتەم دێت.
یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان