Article
کوردستان

ڕاهێنەری یانەی چوارقوڕنە دەستی لە کارکێشایەوە

test

لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان یانەی چوارقوڕنە لە دەرەوەی یاریکای خۆی تووشی دۆڕانێکی قوڕس هات.

لە کۆتا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی بیست و چوارەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی چوارقوڕنە بووە میوانی یانەی سۆران و یاریەکەشی بە ئەنجامی 5_0 بە یانەی سۆران دۆڕاند، دوای ئەم شکستە گەورەیە ڕاهێنەری یانەی چوارقوڕنە کاروان عەلی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە تیپەکە ڕاگەیاند و گوتی هەموو شتێکمان بۆ تیپەکە کرد لە ڕووی دەروونی و هونەریەوە بەڵام نەبوونە چارەسەر بۆ یانەکە بۆیە دەستلەکاردەکێشمەوە تاوەکو یانەی چوارقوڕنە بگاتەوە پێگەی خۆی.

تا ئێستا دوای مەحمود مەجید و ڕەمزی ساڵحی ڕاهێنەر کاروان عەلی سێیەم ڕاهێنەری یانەی چوارقوڕنە بوو بۆ خولی نایابی کوردستان، یانەکە بە 30 خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیەکە دەبینرێت و مەترسی دابەزینیشی دەکەوێتە سەر ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوو سەرکەوتوو نەبێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button