Article
عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ دوایین ئامادەکاری کرد

test

ئێوارەی ئەمڕۆ  لە نێو یاریگای نێودەڵەتی زاخۆ یانەی زاخۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکەی دوایین ئامادەکاری خۆی ئەنجامدا بۆ یاریەکەی بەرامبەر نەفتی ناوەڕاست.

بە ڕاهێنەرایەتی تەڵاڵ بەلوشی قەتەڕی یانەی زاخۆ لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و پێنج یاریە لە سەریەک سەرکەوتن تۆمار دەکات، سبەی شەممە 9\3\2024 لە بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاست دەکات، تا ئێستا لە مێژوودا هەر دوو یانە 12 یاریان بەرامبەر یەکتر کردووە و یانەی زاخۆ 4 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و نەفتی ناوەڕاستیش 2 یاری سەرکەوتووە و لە 6 یاریشدا یەکسان بوون، یانەی زاخۆ 10 گۆڵی تۆمار کردووە و نەفتی ناوەڕاستیش 8 گۆڵی تۆمار کردووە.

یانەی زاخۆ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت بە 31 خاڵ و نەفتی ناوەڕاستیش بە 8 خاڵ لە پلەی بیستەم و کۆتایی خولەکە دێت، یاری ئەمجارەشیان یاری ژمارە سێزدەیە لە مێژوو کە بڕیارە کاتژمێر 5ـی ئێوارە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button