
ئەمڕۆ خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024 کۆتایی هات و هەر دوو میوانە تازەکەی نایابی کوردستان پیشەسازی و ڕزگاری بوون.
یانەی پیشەسازی بە ڕاهێنەڕایەتی مەولود ڕەمەزان بەبێ هیچ شکستێک بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان و 37 خاڵی کۆکردەوە، یانەکە 15 یاری ئەنجامدا کە تیایدا 11 سەرکەوتن و 4 بەرامبەر بوونی بەدەستهێنا، 22 گۆڵیان تۆمار کردوو 12 گۆڵیشیان لێکرا، گۆڵکاری تیپەکەش یاریزانی پیشەگەری سوری بیلال نەعنوس بوو بە تۆمار کردنی 7 گۆڵ.
یانەی ڕزگاری بە ڕاهێنەرایەتی ئەنوەر ڕەشید بە پلەی دووەم و بە 35 خاڵ گەیشتنە ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، ڕزگاری لە کۆی 15 یاریدا 11 سەرکەوتن و 2 یەکسان بوون و 2 شکستی تۆمار کرد، 26 گۆڵیان تۆمار کرد و 8 گۆڵیشیان لێکرا، گۆڵکاری تیپەکەش یاریزان لەشکر عادل بوو کە توانی 6 گۆڵ تۆمار بکات.
یانەی هەڵەبجەی شەهید بە 7 خاڵ و یانەی خانەقین بە 12 خاڵ بە فەرمی دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی وەرزی داهاتوو.