
لێژنەی باشترینەکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێکهاتەی باشترینەکانی بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانکرد.
پێکهاتەی ئەمجارە جیاواز لە مانگەکانی پێشووتر دەستنیشانکرا بە هۆی بوونی دوو ڕاهێنەر لە پێکهاتەکەدا، هەر یەک لە سەمیر بابۆ لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و ڕەفیق سەعید لە یانەی ڕانیە کە بە 19 دەنگ باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردوو دیاریکران ڕاهێنەری پێکهاتەکەن، دانا کامەران گۆڵکاری یەکەمی خولی نایابی کوردستان و یادگار ئیبراهیم دووەم گۆڵکاری خولەکە لە پێکهاتەکە دەبینرێن، بە هۆی ئەنجامە باشەکانیانەوە لە مانگی شوباتی ڕابردوو زۆر ترین یاریزانی هەر دوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی ڕانیەی تێدایە.