Article
کوردستان

لە خولی پلە یەکی کوردستان یانەی ڕزگاری لە بەردەم مێژوویەکی گەوره دایە

test

سبەی هەینی 8\3\2024 کۆتایی بە خولی پلە یەکی کوردستان دێت بۆ وەرزی 2023_2024 یانەی پیشەسازی نزیکە ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

یانەی هەڵەبجەی شەهید تاکە یانەیە بەر لە کۆتا گەڕی خولەکە دابەزیە خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی پیشەسازیش دوای مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی بۆ ڕیزی نایابی کوردستان لە گەڕی ڕابردوو سبەی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سێمێلی شاری دهۆک دەکات، لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە یاریەکە ئەوا یانەی پیشەسازی ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024. یانەی کۆیەش دوای سزا قورسەکانی بەسەریدا سەپێنرا سبەی لە یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی ڕووبەڕووی یانەی سلێمانی دەبێتەوە، کۆیە تەنها بە شکستی ڕزگاری و سەرکەوتنی خۆی دەگاتە ڕیزی نایابی کوردستان.

یانەی ڕزگاری لە بەردەم مێژوویەکی گەورەدایە کاتێک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی شۆڕجەی شاری کەرکوک دەکات، ڕزگاری 32 خاڵی هەیە لە پلەی دووەمە و یانەی کۆیەش بە 30 خاڵ لە ڕیزبەندی سێهەم دێت بۆیە یانەی ڕزگاری بە یەکسان بوونیش دەگاتە ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.

لە هەر دوو یانەی خانەقین و یانەی ڕواندزیش یەکێکیان هاوشانی یانەی هەڵەبجەی شەهید دادەبەزێتە خولی پلە دووی کوردستان، خانەقین 9 خاڵی هەیە و لە پلەی پازدەمە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی خاک یاری دەکات، ڕواندزیش 12 خاڵی هەیە لە ڕیزبەندی چواردەمە و لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی هەڵەبجەی شەهید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button