Article
عێراقکوردستان

پەڵپی یانەی ناسڕیە و گەڕمە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بردە خانەی چوارەم

test

دوای ئەوەی لێژنەی ڕێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پەڵپی یانەی ناسڕیە و گەڕمەی پشتڕاستکردەوە، ڕاستەوخۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کەوتە خانەی چوارەم.

یانەی ناسڕیە لەگەڵ یانەی گەڕمە پەڵپیان لە سەر یاریزانێکی یانەی شەڕگات گرتبوو کە گوایە یاریزانەکە ناوی تۆمار نەکراوە لە لیستی یاریزانان و یاریشی پێکراوە، لێژنەی ڕێککاری و سزادان دوای وەرگرتنی بەڵگەی پێویست بڕیاریدا سێ خاڵ بخاتە سەر هەژماری هەر دوو یانەی ناسڕیە و گەڕمە، بەمەش زەرەر مەندی یەکەم یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو کەوتە خانەی چوارەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی خۆی لە خولی نایابی عێڕاق، یانەی ناسڕیە لە پلەی یەکەم کۆی خاڵەکانی بووە 21 خاڵ و یانەی گەڕمەش لە پلەی دووەم خاڵەکانی بوو بە 18 خاڵ، پێشمەرگەی سلێمانیش بە 16 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمدایە بە 16 خاڵ.

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاریەکی دواخراوی بەرامبەر یانەی مەسافی باشوور هەیە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی 8\3\2024 لە یاریگای فەیحا لە شاری بەسڕا کاتژمێر 3ـی ئێوارە بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button