Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بە فەرمی بێڵینگهام بۆ دوو یاری راگیرا

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی سزاکەی جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ریال مەدرید راگەیاندرا.

لە گەڕی رابردووی لالیگا لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤاڵێنسیا، جود بێڵینگهام چەند وشەیەکی نەشیاوی بەرامبەر بە خیل مانزانۆی ناوبژیوانی یارییەکە بەکارهێنا، بەو هۆیە ناوبژیوانەکە کارتی سووری بەڕووی جود بەرزکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر لالیگا سزای بێڵینگهامی راگەیاند، ئەستێرە ئینگلیزەکە بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە لالیگا راگیرا، بەرامبەر یانەکانی سێڵتا ڤیگۆ و ئۆساسۆنا یاری ناکات.

جیا لەوە سزای دارایی بەسەر یاریزانەکە و یانەکە سەپێنرا، جود بە پێبژاردنی 600 یۆرۆ و ریال مەدریذ 700 یۆرۆ سزا دران.

هاوکات ریال مەدرید ناڕەزایی خۆی دەربڕیووە، تانەی لە سزاکەداوە و داوای کەمکردنەوەی سزاکەی بێڵینگهام دەکات.

Back to top button