کورتترین گرێبەست لە مێژوو؛ یانەیەکی ئەمریکی بۆ یەک رۆژ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک واژۆ کرد

یاریگا –
یانەیەکی ئەمریکی کورتترین گرێبەستی لە مێژوودا واژۆ کرد و یاریزانێکی پێشووی یانەکەی تەنیا بۆ یەک رۆژ گواستەوە ریزەکانی.
یانەی سیاتێل ساودەرزی ئەمریکی تەنیا بۆ یەک رۆژ گرێبەستی لەگەڵ ئۆزڤاڵدۆ ئەلۆنسۆ یاریزانی پێشووی خۆی واژۆ کرد، وەکو رێزێک بۆ ئەو ساڵانەی ئەو یاریزانە خزمەتی یانەکەی کردبوو.
ئۆزی (38 ساڵان) پێشتر بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە ریزەکانی یانەی سیاتێل ساوندەرز یاریی کردووە و ساڵی 2018 ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشت.
Ozzie Alonso: forever a Sounder 💚💙 pic.twitter.com/PnoVAhjOMv
— House of Sounders (@HouseOfSounders) February 29, 2024
یاریزانە کوبییەکە بەبۆنەی وازهێنانی لە یاریکردن ئەم هەفتەیە بۆ ماوەی رۆژێک گرێبەستی لەگەڵ سیاتێل ساوندەرز واژۆ کرد و گەڕایەوە ریزەکانی ئەو یانەیە، کە دوای بەجێهێشتنی ئەو یانەیە یاریی بۆ یانەکانی ئاتڵانتا یونایتد و مینیسۆتا یونایتد کرد.
339 appearances. 10 seasons. Eight trophies.
There are countless moments with Ozzie Alonso, but these five stand out when we look back on his memorable career. ✨
READ ➡️ https://t.co/voGt4D1mdQ pic.twitter.com/QNboM9j3bP
— Seattle Sounders FC (@SoundersFC) February 29, 2024
هەمیشە ئۆزی وەکو سیمبوڵی یانەی سیاتێل ساوندەرز ناوزەد دەکرێت، کە لە ماوەی 10 وەرز خاوەنی زۆرترین یارییە لە مێژووی یانەکە و 339 یاریی بە درێسی یانەکە کردووە، 21 گۆڵ و 14 ئەسیستی بە درێسی یانەکە کردووە و هەشت نازناویشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.