
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا هاندەران فێر دەکات چۆن کردەی بوژاندنەوەی دڵ ئەنجام بدەن لە کاتی تێکچوونی تەندروستی هاندەرێک.
یوێفا بۆ ئەم هەڵمەتە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی کۆکردووەتەوە و ناوی ناوە “فێر بە، ژیان رزگاربکە”. مەبەست لێی، ئەوەیە لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکان، هاندەران بتوانن کەسی نەخۆش بە زیندوویی بهێڵنەوە تاوەکو تیمی پزیشکی دەگات ، ئەوەش بە ئەنجامدانی کردەی بوژاندنەوەی دڵ ناسراو بە “سی پی ئاڕ”.
هەڵمەتە لە میانەی ئامادەکارییە بۆ یۆرۆی 2024 و دڵێن هاوکات مەشق بە ناوبژیوانان، ستاف و کەسە خۆبەخشەکانی نێو یاریگا دەکەن.
لەم لینکەی خوارەوە ئێوەش دەتوانن لە چەند خولەکێکدا خۆتان فێربکەن و رەنگە رۆژێک ژیانی کەسێک لە مردن رزگار بکەن