Article
کوردستان

یاری لووتکەی ئەم گەڕەی خولی نایابی کوردستان گوازرایەوە یاریگای بەردەڕەش

test

سبەی پێنج شەممە 29\2\2024 بە ئەنجامدانی سێ یاری، یارییەکانی گەڕی بیست و دووی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات.

یانەی سیروانی نوێ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕانیە دەکات لە شاری سلێمانی، سیروانی نوێ 32 خاڵی هەیە لە پلەی چوارەمە و یانەی ڕانیەش بە 30 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەم دێت، یانەی سۆران بۆ ئەوەی خۆی لە دابەزین ڕزگار بکات تەنیا دەبێ سەرکەوێت بە سەر یانەی برایەتی کاتێک لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری یانەکەی شاری هەولێر دەکات، یانەی سۆران بە 20 خاڵ خانەی پازدەمی گرتووە و برایەتیش بە 25 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

یاری لوتکەی ئەم هەفتەیە لە نێوان هەر دوو یانەی ئاکرێ و یانەی شێروانە دەبێت لە یاریگای بەردەڕەش، بڕیار بوو یاریەکە لە یاریگای ئاکرێ بەڕێوەبچێت بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یاریەکە بگوازێتەوە یاریگای بەردەڕەش بە هەمان کات و دەستەی ناوبژیوانان، شێروانە بە 39 خاڵ لە پلەی یەکەمە و ئاکرێش بە 33 خاڵ لە پلەی سێیەمە، سەرکەوتنی ئاکرێ لەم یاریە واتە بەردەوام بوون لە سەر کێبڕکێ کردنی نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، بە پێچەوانەوە یانەی شێروانە هەنگاوێکی تر نزیک دەبێتەوە لە بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

یانەی هەولێریش بە نوسراوێک یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی ئاگادار کردۆتەوە کە سەرجەم ئەو یاریانەی لە یاریگای ماون لە یاریگای یەکەمی فرانسۆ هەریری ئەنجامدەدات و یەکەم یاریشیان ڕۆژی هەینی دەبێت لە یاریگای یەکەم بەرامبەر یانەی شەقڵاوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button