Article
کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان: ناچاربین خولەکانی کوردستان دەوەستێنین

test

دوای گرژی و پاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە یاریگاکانی کوردستانی گرتەوە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاژاوە و هێرشکردنە سەر ناوبژیوان لە بەشێک لە یاریگاکانی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا لە دادگا سکاڵا لە دژی ئەو کەسانە تۆمار بکات کە دەبنە هۆی پشێوی لە یاریگاکان و هەروەها بڕیاریدا لە ئەگەری ناچار بوونیان و بەردەوامی شەڕو ئاژاوە لە یاریگاکان، خولەکانی کوردستان بۆ ماوەیەکی نادیار ڕابگرن بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

 

بە مەبەستی تەواو کردنی خولێکی سەرکەوتوو و زیاتر خزمەتکردنی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگادارتان دەکاتەوە بە کۆنتڕۆڵکردنی یاریگا و جەماوەر و هاندەرانتان لە کاتی یارییەکاندا، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی تری دوور لە گیانی وەرزشی یاخود ئاژاوە گێڕی لەلایەن هەر کەسێکەوەبێت ئەوا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای قوڕسیان دەدات، ئەگەر پێویست بکات سەرجەم یارییەکانی یانەکە لەم وەرزە و چەند یاریەکیش لە وەرزی داهاتوو دەگوازێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر و پێبژاردنی ( دارایی ) بەبڕێکی زۆر ، وە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پەنا دەباتە بەر دادگا و سکاڵا لە سەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە لە یاریگاکان دەبنە هۆی پشێوی نانەوە یاخود ئاژاوە گێڕی یان هێرشکردن یا هەر کردارێک ببێتە مایەی ڕاگیرانی یاری یاخود ئازاردانی هەر کەسێک ئەوا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، جگە لە پەیڕەوکردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە سەرجەم ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لە سەر جێبەجێ دەکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ گوێگرتن یا داواکاری هیچ کەس و لایەنێک، لە ئەگەری بەردەوام بوونی کێشە و ئاڵۆزیەکان ئەوا ناچارین چالاکی و خولەکانی کوردستان ڕابگرین تا کاتێکی نادیار، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرپشکە لە دەرکردنی هەر بڕیارێک بەرامبەر بە تاوانبارانی ناو یاریگاکان بەدەر لە ڕێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش بۆی هەیە هەر بڕیارێک دەربکات لە پێناو وەرزشێکی تەندروست، ئاگاداریشتان دەکەینەوە ئەرکی پاراستنی یانەی میوان لە ئەستۆی یانەی خاوەن ماڵە تا لە سنووری یانەی میواندار دەردەچێت دەبێ پارێزگاری لێبکەن، داواتان لێدەکەین هاوکارمان بن لە سەر خستنی خولەکانی کوردستان و با هەموومان ڕوویەکی جوانی وەرزشی ئەم هەرێمە نیشان بدەین، لە کۆتاییدا جوانی خول و پاڵەوانێتیەکان بەندە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بۆیە ڕێگە نادەین خولەکانمان کێشە و گرفتی بۆ دروست بکرێت و ئەوانەشی هۆکارن بۆ تێکدەری باجی قوڕس دەدەن لە داهاتوودا.

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button