Article
عێراقکوردستان

یانەی شوڕتە بەرە و شاری سلێمانی بەڕێکەوت

test

کەمێک پێش ئێستا شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی شوڕتە بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوتن و هەر ئەمڕۆ لەو شارە یەکەم یەکەی مەشقی خۆی دەکات.

یانەی شوڕتە دوای دوورخستنەوەی شەهاب لەیلی ڕاهێنەری تونسی لە تیپەکە، ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی بەشێوەیەکی کاتی بە حوسێن عەبدلواحید و هاشم ڕەزا داوە کە پێشووتر یاریدەدەری ڕاهێنەر بوون لە یانەکە و دووەم یاریە سەرپەرشتی تیپەکە دەکەن کە لە یاری رابردوو سەرکەوتنیان بەرامبەریانەی کارەبا بەدەستهێنابوو، میدیاکانی عێڕاق باس لە گەڕانەوەی ڕاهێنەر موئمین سلێمانی میسڕی دەکەن کە پێش دوو وەرز خولی نایابی عێڕاقی لەگەڵ یانەی شوڕتە بە دەستهێناوە، بەڵام تا ئێستا گرێبەستەکە بە فەرمی واژۆ نەکراوە و بۆ ئەم یاریەش پشت بە حوسێن عەبدولواحید دەبەستن.

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 29\2\2024 لە گەڕی حەڤدەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە شاری سلێمانی و تایبەت لە یاریگای مەلعەبەکە، یانەی نەورۆزی خاوەن پلەی چوارەم بە 26 خاڵ میوانداری یانەی شوڕتەی خاوەن 35 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بکات.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button