Article
کوردستان

یاریگای یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

test

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی دا لە سەر پلە بەرزکردنەوەی 16 ناوبژیوانی کوردستان لە پلە دووەوە بۆ پلە یەک.

ئەمڕۆ شەممە 24\2\2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بارەگای یەکێتیەکە ئەنجامدا، یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەستنیشانکردنی یاریگا بوو بۆ یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان، دواتر بڕیاردرا کەوا یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوە بچێت کە تا ئێستا 6 یانە ڕکابەری دەکەن لە سەر بە دەستهێنانی نازناوەکە.

سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1_ ئەنجامدانی یاری کۆتایی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان لە نێوان یانەی زاخۆ و یانەی ئافرەتانی دهۆک لە شاری هەولێر.

2_ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە شاری زاخۆ.

3_ بانگهێشتکردنی سکرتێری یانەی ڕانیە بە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

4_ ڕەزامەندی درا لە سەر پلە بەرزکردنەوەی ئەم ناوبژیوانانەی خوارەوە لە پلە دوو بۆ پلە یەک:

( بەرهەم مەحمود / کۆسرەت عەلی / ئارام حەمە ساڵح / هەڵکەوت محەمەد / فاڕوق ئەمین / درود محەمەد / سەربەست تەها / ئیبراهیم عەبدوڵا / لادێ غازی / کۆڤان محەمەد / نێچیرڤان ئیدریس / ئەحمەد ڕەمەزان / ڕێباز لەتیف / کۆڕەک عەلی / عومەر فەرهاد / محەمەد ساڵح )

5_ لە سەر داوای یانەی دوکان بە نوسراوی فەرمیان ژمارە 15 لە ڕێکەوتی 22\2\2024 بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نێردراوە، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی دوکان و یانەی سەنگەسەر لە گەڕی شەشەمی خولی پلە دووی کوردستان لە یاریگای مامۆستا مەهدی لە شاری قەڵادزێ.

6_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بجیل و یانەی هەریر لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە دووی کوردستان:

آ_ بەهۆی ئاژاوەی هاندەرانی، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی هەریر بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی هەریر بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن.

7_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سێمێل و یانەی کۆیە لە گەڕی سێزدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:

آ_ بەهۆی ئاژاوەی هاندەرانی، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی یانەی سێمێل بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی سێمێل بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button