ئیسپانیاگرنگترین

دادگا بڕیاری کۆتایی دا؛ ئالڤێس چوار ساڵ و نیو زیندانی دەکرێت

یاریگا –

دادگای باڵای ئیسپانیا تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەسەر ئالڤێس سەپاند و ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بەهۆی تاوانەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو زیندانی دەکرێت.

لە دادگای بارسێلۆنا تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەسەر دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا ساخکرایەوە، بە بەڵگە بۆ دادوەر سەلمێنرا ئالڤێس ساڵی 2022 لە یانەیەکی شەوانە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر خانمێک.

دادگای بارسێلۆنا بڕیاریدا ئالڤێس بۆ ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بکرێت و بە بڕی 150 هەزار یۆرۆش سزا بدرێت، بەگوێرەی بڕیاری دادوەر بۆ ماوەی نۆ ساڵ و شەش مانگ نابێت ئالڤێس پەیوەندی بەو خانمەوە بکات کە دەستدرێژیی کردووەتە سەری.

لە دادگا سێ دانیشتنی جیاواز لەبارەی کەیسەکەی ئالڤێس کرا و ئەو یاریزانە بەڕازیلییە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمەکە رەتدەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button