
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22\2\2024 کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە لە گەڕی شازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەر دوو یانەی نەجەف و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یاریەکە لە یاریگای نەجەفی نێودەوڵەتی لە شاری نەجەف بەڕێوە دەچێت، بەپێی بڕیاری لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ئەم یاریە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر دەکرێت، سزاکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری 31\12\2023 کاتێک یانەی نەجەف لە نێو یاریگای خۆی بە یانەی قوەی جەوی دۆڕا و لەم یاریەشدا هاندەرانی یانەی نەجەف چەندین جار بوونە هۆکاری ڕاگرتنی یاریەکە و هاوێشتنی دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگا و گوتنەوەی دروشمی ناشیرین دژی ناوبژیوانی یاری، دواتر لێژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا یانەی نەجەف بەبڕی 20000000 بیست ملیۆن دینار و یاریەک بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی سزا بدات و سبەش سزاکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن چونکە دوای دەستپێکردنەوەی خول ئەمە یەکەم یاریە یانەی نەجەف لە نێو یاریگای خۆی دەیکات.
یانەی نەجەف لە ڕیزبەندی سێزدەمە بە 14 خاڵ و هەولێریش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چواردەم دێت، هەر دوو یانەش هەر یەکەو یاریەکی دواخراویان هەیە.