
سبەی سێشەممە 20\2\2024 لە گەڕی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز دەبێتە میوانی یانەی ئەلقاسم لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا.
یانەی نەورۆز دوای یەکسان بوون و شکستێکی لە دوو یاری ڕابردوویدا، دەیەوێت بە سەرکەوتن لە یاریەکەی بەرامبەر ئەلقاسم جارێکی تر هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگەڕێنێتەوە، لەم یاریەدا نوێنەرەکەی شاری سلێمانی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بێبەش دەبێت لە تواناکانی سێ ئەستێرەی تیپەکەی کە ئەوانیش هەر یەک لە محەمەد سامی و موڕتەزا هەدیب بە هۆی بوونی سێ کارتی زەرد و کاپتنی تیپەکە دیار یاخی بە هۆی پێکانەوە، لە بەرامبەردا نەورۆز تواناکانی کلاودیۆ ئۆلیڤێڕا ی بەڕازیلی بۆ دەگەڕێتەوە کە لە یاریەکەی بەرامبەر یانەی هەولێر کارتی سووری وەرگرتبوو.
لە مێژوودا هەر دوو یانە پێنج یاری فەرمیان لە بەرامبەر یەکتردا کردووە، یانەی نەورۆز لە 2 یاریدا سەرکەوتووە و یانەی ئەلقاسمیش 1 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 2 یاریشدا یەکسان بوونە.