Article
کوردستان

خولی نایابی کوردستان دەوەستێت

test

گەڕی بیست و یەکی خولی نایابی کوردستان بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم هەفتەیە بەڕێوە ناچێت.

خولی نایابی کوردستان کە پێنج ڕۆژ جارێک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەم هەفتەیە چەند ڕۆژێک دوا دەکەوێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یارییەکانی دەستپێدەکاتەوە، وەستانی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی هەیە بە بەڕێوە چوونی یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان کە تیایدا چوار یاری دەکرێت، ڕۆژی سێشەممە 20\2\2024 لە یاریگای ئاکرێ هەر دوو یانەی ئاکرێ و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە هەمان ڕۆژدا یانەی سەید سادق لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سیروانی نوێ دەکات، ڕۆژی چوارشەممە 21\2\2024 یانەی زاخۆ میوانداری یانەی چوارقوڕنە دەکات و لە پیرمامیش یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی هەندرێن یاری دەکەن، یارییەکانیش کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی هەینی داهاتوو 23\2\2024 بە ئەنجامدانی سێ یاری لە خولی نایابی کوردستان وگەڕی بیست و یەکی دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button