Article
کوردستان

یانەی پیشەسازی تا ئێستا نەدۆڕاوە و کۆیەش تادێت هاندەرانی بێ هیوا دەکات

test

یانەی ڕزگاری هەنگاوێک لە خولی نایابی کوردستان دوورە و یانەی کۆیەش تا دێت بێ هیوا دەبێت لە بەدیهێنانی خەونی هاندەرانی.

ئەمڕۆ هەینی 16\2\2024 کۆتایی هات بەگەڕی دوازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان، یانەی قەڵادزێ دوو خاڵی تریشی لە دەستدا و لەگەڵ یانەی سێمێل بە ئەنجامی 2 _ 2 یەکسان بوو، قەڵادزێ لە ڕیزبەندی پێنجەمە بە 22 خاڵ و سێمێل بە 23 خاڵ لە پلەی چوارەمە، یانەی کۆیە دوای یەکسان بوونی بەبێ گۆڵ بەرامبەر یانەی خانەقین هیوای گەیشتنی بە نایاب تاڕادەیەک لاواز بووە و خەریکە ئەم وەرزەش هاندەرانی بێ هیوا دەکات لە گەیشتن بە ڕیزی نایابی کوردستان، یانەی ڕزگاری بەردەوامە لە پێشەنگایەتی یانەکان و ئەمجارە بە ئەنجامی 2 _ 1 لە یانەی سلێمانی بردەوە و کۆی خاڵەکانیشی گەیاندە 31 خاڵ و سلێمانیش بە 20 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

یانەی پیشەسازی ئاستێکی نمونەیی لەم وەرزەی خولی پلەیەکی کوردستان پێشکەش دەکات و تاکە یانەیە هیچ یاریەک نەدۆڕاوە تا ئێستا، ئەمڕۆش لە نێو شاری سلێمانی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە یانەی بابانی بردەوە و بە 30 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و نزیکە لەوەی وەرزی داهاتوو بچێتە ڕیزی نایاب، یانەی بابانیش 12 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی دەیەمی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button