Article
کوردستان

ئامانج ئەکرەم دڵنیایی بە هاندەرانی یانەی شەقڵاوە دەدات

test

لە ڕکابەریەکانی گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی شەقڵاوە لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی دەربەندیخان دەبێتەوە.

سبەی پێنج شەممە 15\2\2024 چوار یاری لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە دەچێت، شەقڵاوە بۆ ئاشتبوونەوەی هاندەرانی و گەڕانەوە بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان میوانداری یانەی دەربەندیخان دەکات، ئامانج ئەکرەم هێرشبەر و گۆڵکاری یانەی شەقڵاوە دەربارەی دۆخی یانەکە و یاریەکەیان بەرامبەر یانەی دەربەندیخان تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕایگەیاند:
یانەی شەقڵاوە بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان گۆڕانکاری زۆر باشی ئەنجامداوە و شەش یاریزانی ئاستبەرزی هێناوەتە یانەکە و ئەمەش جیاوازیەکی باشی دروستکردووە لە ڕووی بە هێزبوونی تیپەکە بەراورد بە قۆناخی یەکەم، دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاندەرانمان هەموو شتێک دەکەین لە پێناو مانەوەی شەقڵاوە لە ڕیزی نایابی کوردستان.

هێرشبەرەکەی یانەی شەقڵاوە گوتیشی :      سەرۆکی یانەی شەقڵاوە زۆر ماندووە بە پەیداکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ یانەکە بەڵام بەداخەوە کەم خەڵک و لایەن هەن کە هاوکاری یانەکەمان بن، دەخوازم هاندەران زیاتر پاڵپشتمان بن بۆ ئەوەی ئامانجەکەمان بپێکین.

شەقڵاوە 18 خاڵی هەیە لە ڕیزبەندی پازدەم دێت و مەترسی دابەزینی لە سەرە بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی دەربەندیخانیش بە 28 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولی نایابی کوردستاندایە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button