
بڕیارە سبەی پێنج شەممە 15\2\2024 گەڕی دوازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان بە ئەنجامدانی چوار یاری دەستپێبکات.
لە شاری کەرکوک یانەی شۆڕجەی خاوەن پلەی حەوتەم میوانداری یانەی هەڵۆی خاوەن پلەی هەشتەم دەکات کە جیاوازیەکەیان تەنها یەک خاڵە، بە ڕێژەیەکی زۆر هەر دوو یانە مانەوەیان لە خولی پلە یەکی کوردستان مسۆگەر کردووە بۆیە یاریەکە گرینگیەکی زۆری نابێت بۆ هەر دوو یانە، یانەی ڕواندز کە بە 10 لە پلەی یازدەم دێت لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی یانەی تەناهی یاری دەکات کە بە هەمان خاڵ لە پلەی دوازدەم دێت، هەر دوو یانە پێویستیان بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی لە ناوچەی مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە دوو دوور بکەونەوە، یانەی هەڵەبجەی شەهید لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی خاک دەبێتەوە، هەڵەبجە جگە لە سەرکەوتن هیچ ئەنجامێکی تر برینەکانی سارێژ ناکات چونکە تەنها 5 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندیە، یانەی خاکیش بە 12 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.
بە ناوبژیوانی محەمەد حەسەنی دهۆکی،لە چەمچەماڵ و لە یاریەکی بەهێزدا یانەی بازیان دەبێتە میوانی یانەی چەمچەماڵ، یاریەکە چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزی لێدەکرێت بەهۆی ئەوەی هەر دوو یانە دەبێ سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی لە ناوچەی دابەزین دوور بکەونەوە، چەمچەماڵ بە 9 خاڵ لە ڕیزبەندی سێزدەم دێت و بازیانیش 6 خاڵی هەیە لە پلەی چواردەم دێت.
خشتەی یارییەکانی ڕۆژی هەینی لە گەڕی دوازدەمی پلە یەکەکانی کوردستان
ڕیزبەندی یانە پلە یەکەکانی کوردستان